به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه بکرێت ئه‌وا سوپای سووریا کاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێرانه‌وه له Haber7، سه‌رۆک کۆماری سووریا له گفتوگۆیەکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی AFP وتی: هه‌موو خاکی سووریا وه‌رده‌گرینه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ڕه‌وتێکی درێژخایێن ده‌بێت. له ئیستادا له‌گه‌ڵ مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تورکیا و عه‌ره‌بستانی سەعوودی له وڵاتی سووریا به‌ره‌وڕووین. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه بکرێ ئه‌وا سوپای سووریا کاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕوونی کردووه‌ته‌وه: ئامانجی سه‌ره‌کی ئۆپراسیۆنه‌کانی سوپای سووریا له حه‌ڵه‌ب پچڕاندنی هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندی تورکیا له‌گه‌ڵ حه‌ڵه‌ب و هاوکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ گرووپه دژبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌یه. بۆ دابینکردنی ئاشتی له سووریا چاوپێکه‌وتنه‌کان له گۆڕه‌پانی سیاسیش دا درێژه پێده‌ده‌ین.
به‌شار ئه‌سه‌د له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌ره سوورییه‌کانه‌وه وتی: وڵاتانی ئه‌ورووپی بۆ ڕزگاربوون له کێشه‌ی ئاواره‌کانی سووریا، پاڵپشتی یه‌کانی خۆیان بۆ گرووپه دژبه‌ره‌کان کۆتایی پێبهێنن، تاکوو به‌و شێوه بواری پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌کان بۆ وڵاتی خۆیان بڕه‌خسێنن