به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو، به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا به دوای ئه‌وه‌ی که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا له سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 3ی فێبریوێری 2016 هێرشێکی به‌ربڵاویان بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا، له قۆناغی دووهه‌می ئه‌م هێرشانه‌دا، شه‌وی ڕابردوو گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا له دژی بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له خاکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام درا.
به گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان، شه‌وی ڕابردوو 40 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ریی F-16 و F-4E 2020ی تورکیا له 5 بنکه‌ی ئاسمانی ئامه‌د، مالاتیا، باندیرما، ئاگینجی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره و مرزیفۆن نزیک به 100 بنکه و باره‌گای په‌که‌که‌یان له چیای قه‌ندیل به مووشکی NEB کرده ئامانج. ئه‌م ئۆپراسیۆنانه که تاکوو شه‌وی ڕابردوو درێژه‌ی هه‌بوو گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی هێزه ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکیا له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که بووه.
له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا فڕۆکه سیخۆڕییه‌کانی تورکیا (HIK) به دۆزینه‌وه‌ی دروستی هۆماری چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی، هۆماری سووته‌مه‌نی و حه‌شارگه‌کانی په‌که‌که و ناردنی پێگه‌ی دروستی جوگرافیایی بۆ فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا پشتیوانیان کردووه.