به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌گێڕانه‌وه ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یێنه‌ریی ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان؛ عه‌لیڕه‌زا ئاشناگه‌ر ڕایگه‌یاند: به‌گشتی له پارێزگای کوردستان 213 که‌س بۆ به‌شداریی کردن له هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ناونووسی کردووه که له‌م ڕێژه‌یه پێنج که‌س له به‌شداریی کردن له هه‌ڵبژاردن کشاونه‌ته‌وه و سه‌لاحییه‌تی 176 که‌س له تاوتوێ دراوه.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای کوردستان زیادیشی کرد: لیژنه‌ی چاودێری پارێزگا له‌م ڕێژه‌یه ژماره‌ی 65 که‌سیانی قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کردووه و سه‌لاحییه‌تی 142 که‌سیان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: به‌گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامی تاوتوێیه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی شۆرای نیگابان له‌باره‌ی مسۆگه‌رکردنی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکان، سه‌لاحییه‌تی 35 که‌سی دیکه له پارێزگا ئاشکرا کرا تا ڕێژه‌ی که‌سانی قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراوی پارێزگای کوردستان به 100 که‌س بگات.
ناوبراو ئاماری شاره‌کانی پارێزگای کوردستانی به شێوه‌ی خواره‌وه ڕاگه‌یاند:
له بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران
ژماره‌ی کاندیداکانی ناونووسی کراو: 91 که‌س
ژماره‌ی کاندیدا پاشگه‌زبووه‌کان: 3 که‌س
ژماره‌ی کاندیداکانی قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراو: 40 که‌س
ژماره‌ی کاندیداکانی ڕه‌رتی سه‌لاحییه‌ت کراو: 46 که‌س
له قۆناغی دووهه‌می قبووڵی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکان 15 که‌س قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراون.
له بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌قز و بانه
ژماره‌ی کاندیداکانی ناونووسی کراو: 33 که‌س
کاندیدای پاشگه‌زبوویان نه‌بووه
ژماره‌ی کاندیداکانی قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراو: 12 که‌س
ژماره‌ی کاندیداکانی ڕه‌رتی سه‌لاحییه‌ت کراو: 21 که‌س
له قۆناغی دووهه‌می قبووڵی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکان 4 که‌س قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراون.
له بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی قوروه و دێولان
ژماره‌ی کاندیداکانی ناونووسی کراو: 18 که‌س
کاندیدای پاشگه‌زکراویان نه‌بووه
ژماره‌ی کاندیداکانی قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراو: 9 که‌س
ژماره‌ی کاندیداکانی ڕه‌رتی سه‌لاحییه‌ت کراو: 9 که‌س
له قۆناغی دووهه‌می قبووڵی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکان 3 که‌س قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراون.
له بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌ریوان و سه‌وڵئاوا
ژماره‌ی کاندیداکانی ناونووسی کراو: 41 که‌س
کاندیدای پاشگه‌زکراویان نه‌بووه
ژماره‌ی کاندیداکانی قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراو: 21 که‌س
ژماره‌ی کاندیداکانی ڕه‌رتی سه‌لاحییه‌ت کراو: 20 که‌س
له قۆناغی دووهه‌می قبووڵی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکان 9 که‌س قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراون.
له بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی بیجاڕ و حه‌سه‌نئاوا یاسووکه‌ند
ژماره‌ی کاندیداکانی ناونووسی کراو: 30 که‌س
ژماره‌ی کاندیدا پاشگه‌زبووه‌کان: 2 که‌س
ژماره‌ی کاندیداکانی قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراو: 18 که‌س
ژماره‌ی کاندیداکانی ڕه‌رتی سه‌لاحییه‌ت کراو: 10 که‌س
له قۆناغی دووهه‌می قبووڵی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکان 4 که‌س قبووڵی سه‌لاحییه‌ت کراون.