به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی دۆغان، ئێدریس باڵۆکه‌ن، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له ئاگرکه‌وتنه‌وه له بینایه‌کی نیشته‌جێبوون له جزیره هه‌واڵی دا که به‌هۆی کۆنتڕۆڵ نه‌کردنی ئاگره‌که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌که 9 هاووڵاتی جزیره گیانی خۆیانیان له ده‌ست دا.
ناوبراو زیادی کرد: به‌هۆی ئه‌م ئاگرکه‌وتنه‌وه 25 که‌سی دیکه برینێکی قووڵیان هه‌یه که به بۆنه‌ی نه‌ناردنی ئامبۆلانس بۆ شوێنی ڕووداوه‌که هێشتاکه له‌و بینایه‌دان. بۆ ناردنی ئامبۆلانس بۆ ناوچه‌که له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تورکیا دیدارمان ئه‌نجام دا. هه‌ر چرکه‌یه‌ک که به‌فیڕۆ ده‌چێت ئه‌گه‌ری کوژراوانی ئه‌م ڕووداوه زیاتر ده‌کاته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که له بیناکه‌دا گیریان خواردووه خه‌ڵکی سڤیل بوونه و ده‌بێ هه‌رچی خێراتر بگواسترێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له جزیره پرسه‌کان به شێوه‌یه‌ک به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت که بۆ ناردنی ئامبۆلانس و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنه‌وه ده‌بێ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تدا دانوستان ئه‌نجام بدرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه ئه‌م بینایه له گه‌ڕه‌کی جوودی له نزیکی هه‌مان بینای به‌ناوبانگه که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به بۆنه‌ی بوونی چه‌ندین بریندار له ناو ئه‌و بینایه و نه‌ناردنی ئامبۆلانس چه‌ندین جار گفتوگۆی له‌سه‌ر کرابوو. به گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی هێرشی تۆپخانه‌یی هێزه‌کانی سوپای تورکیا ئاگر له بینایه‌ک له شاری جزیره به‌ردراوه. دوایین هه‌واڵێک که له برینداران و کوژراوانی ئه‌م ئاگرکه‌وتنه‌وه به‌ده‌ست هاتووه له کاتژمێر 08:36 به کاتی ناوچه‌یی ئه‌نقه‌ره بووه و هه‌ر سات ئه‌گه‌ری زیاتربوونه‌وه‌ی کوژراوانی ئه‌م ڕووداوه زیاتر ده‌بێته‌وه.