به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی راپۆرتی پەیامنێرمان بە گێڕانەوە لە باس نیووز، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماری قوربانیانی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی هوتێل( کاپیتاڵ) له‌شاری هه‌ولێر ئاشکرا ده‌کات.
"نه‌وزاد هادی"پاێزگاری هه‌ولێر ، له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی هۆتێل (که‌پیتاڵ) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر زامدار بوونه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن کراون.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: " له‌و 17 که‌سه‌ی که گیانیان له‌ده‌ستداوه چوارده‌یان بیانین و سێیان هاووڵاتی هه‌رێمی کوردستاننن".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد که ئێستا چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی نه‌خۆشخانه‌کانی فریاکه‌وتن ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به ئاماری درووستی ئه‌و که‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه چونکه پێشبینی ده‌کرێت ژماره‌که زیاتر بێت .