٦ شوبات ٢٠١٦ - ١٩:٣٦
بارستا بەرهەمی گازی کۆگەی پارسی باشوور

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشووری ئێران، بارستای بەرهەمی گازی لەو کۆگایە بە زیاتر لە 80 میلیارد مەتری سێجا زانی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەسعود حەسەنی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشووری ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ کاناڵی ڕاگەیاندنەکانی نەوت و وزە"شانا" وتی: کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشوری ئێران لە دە مانگی رابردوو دا نزیکەی 81 میلیارد مەتری سێجا گازی بەرهەم هێناوە.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشوری ئێران وتیشی: زیاتر لە 103 میلیارد مەتری سێجاش گاز لە مەخزەنی هاوبەشیی پارسی باشوور هەڵینجێنراوە و لە پاڵاوگەکانی ئەو کۆگەیە دا بەرهەم هاتوە.

بە قسەی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشوری ئێران لەو ماوەیە دا نزیکەی 128 میلیۆن و 336 هەزار بەرمیل گازاو و زیاتر لە 319 هەزار تەن گۆگردی دانە بەندی لە کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشوری ئێران دا بەرهەک هاتوە.

پاش کرانەوەی فازەکانی 17 و 18ی پارسی باشور، فازەکانی 19،20 و 21ی پارسی باشور خەریکی ئامادەکرانن و بە گشتی بە سەرنج دان بە پێشکەوتنی بەشە جۆربەجۆرەکانی گەشەی دامەزراوە واوەکەنارییەکان و پاڵاوگە کەنارییەکان لەوانەیە لە ساڵی داهاتو دا بتوانین ئەو فازانە وەبەر کار نرێن.

بە گوێرەی داوایین بەراوردەکان پاشەکەوتی گازی کۆکێڵگەی پارسی باشور نزیکەی 14.2 تریلیۆن مەتری سێجا و پاشەکەوتی گازاوی ئەو کێڵگەیەش زیاتر لە 19 میلیارد بەرمیل دەبێ.