٦ شوبات ٢٠١٦ - ١٩:٢٧
گروپە تیرۆریستییەیکان لە ئێدلێبی سووریا مناڵان بەکار دێنن

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی روسیا وتی گرووپە تیرۆریستییەکان لە شاری ئێدلێبی سوریا لە مناڵان و تازە لاوان تاقمێکیان بۆ پەلامارە خۆکوژییەکان پێک هێناوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی تاسی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی روسیا وتی: ئەو زانیاریانەی کە لە ئێدلێبەوە گەیشتۆتە دەستی ئێمە پشتی ڕاستی دەکاتەوە کە بەرەی نوسرە و ئەحرارولشام تاقمێکی لە گەنجان و مناڵان پێک هێناوە و مەشقی تایبەتیان پێ کردون تا لە پەلامارە تیرۆریستی یە خۆکوژییەکان لە دژی هێزەکانی سوپای سووریا کەڵکیان لێ وەرگرن.