به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەگوێرەی راپۆرتی کاناڵی سومریە نیوز، وەزارەتی بەرگریی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک رایگەیاند، لە جەرگەی هەڵمەتی سوپای عێراق، 37 ئەندامی گروپی تەکفیری تیرۆریستی لە ناوچەی "ئەلبوشەجەل" هەڵکەتوو لە رۆژهەڵاتی شاڕی ڕومادی کوژران.
لەو هەڵمەتە دا دەیان تەکفیری دیکەش بریندار بوون.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە سوپای عێراق هەروا بەردەوامە لەسەر پاک کردنەوەی شاری ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار.
ژمارێک لە تڕۆمبێلەکانی سەر بە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی ئەلبوشەجەلیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەلاماریان کرایە سەر و تێکشکێندران.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە ژمارێک لە کۆگاکانی ڕاگرتنی چەک و چۆڵی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ڕومادیش دۆزراونەوە و دەستیان بە سەر داگیرا.
هەروەها عەر لە عێراق لە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی دا لە شاری فەللوجەی عێراق، چواردە کەس لە هێزەکانی سوپای عێراقو هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژران.
هێزەکانی سوپای عێراق بە یارمەتی هێزەکانی حەشدی شەعبی تا ئێستا سەرکەوتنی زۆریان بە سەر تیرۆریستانی داعش دا وەدەست هێناوە.