به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی "المسیرە" ی یەمەن ، فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی دەسدرێژکەری سعوودی ، ڕۆژی چوارشەممە بە بۆمبی هێشوویی ناوچە مەدەنییەکان مەزراکانی گوندی "السێر" ی شاری حەرز ، هەڵکەتووی لە ستانی حەججەیان بوردومان کرد ، کە بەم هۆیەوە کەسێک کوژراو چەند ماڵ و مەزرای ئەو گوندە کاول کران .
شایانی باسە فڕۆکەکانی سعوودیا تاکوو ئێستا بەجاران پارێزگاکانی یەمەن ، لەوان سەنعای پێتەختی ئەو وڵاتەیان بە بۆمبی هێشووی بوردومان کرد.
لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەڕەبستان بۆسەر دەڤەری "بنی حەجیل" ی ستانی سەنعا ، منداڵێک کوژراو 4ی دیکەش بریندار بوون . پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەڕەبستان بۆسەر بینایەکی دەوڵەتی و فڕۆکە خانەی ئەلحەدیدەش کوژراوێک و چەند برینداری لێکەوتەوە.
لە پەلاماری عەڕەبستان بۆسەر بینای بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشتی "جبل الشرق" ی ستانی دەماریش کەسێک کوژرا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.