به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری ئەمیر دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و جێگرەکان و کارناسانی نووسینگەی ئەم ئەنجومەنە، وێڕای ئاماژەدان بە تەوەرەکانی جۆربەجۆ و بەربڵاو بوونی پرسی " ئاسایش" لە دونیای ئەمڕۆ دا ، ئەرکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییان بڕیاردان لە چوارچێوەی ڕوانگەی بەرز و چەند تەوەرەیی بەرامبەر بە پرسی ئاسایش و ئەرکی گرینگی نووسینگەکەی بڕیارسازی بەمەبەستی چێکردنی ڕێگەی ڕاست و دروستی بڕیاردان لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی زانی.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئاسایش لە گرینگترین پێداویستییەکانی کۆمەڵگەیە و هەر بەم بۆنەشە لە قورئانی پیرۆز دا بەجاران ئاماژەی پێکراوە ، فەرمووی : ئەمڕۆ پرسی ئاسایش لە پرسی سەربازیی و ئاسایشی دەرکەوتووە و خاوەنی تەوەرەی ئابووری، ژیان، فەرهەنگی ، سیاسی، کۆمەڵایەتی و دەروونی و ئەخلاقییە .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەرکی سەرەکیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییان سەرنج دان بە پرسی ئاسایش و ڕەچاوکردنی هەموو تەوەرەکانی ، وەسف کرد و فەرمووی : نووسینگەی ئەنجومەنەکە دەبێ ئەرکی گرینگی بڕیارچێکردن بە چەشنێک ئەنجام بدات کە بڕیاردانەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لەچوارچێوەی ڕوانگەی دروست و چەند تەوەرەیی بەرامبەر بە پرسی ئاسایش بێت .
حەزرەتی ئایەتوڵڵاهوڵعوزما خامنەیی بە ئاماژەدا بە هەوڵی هەندێ کەس بەمەبەستی جێبەجێ کردنی هێڵە سەرەکی و ڕوونەکای ئینقلاب پێداگرییان کرد : ئیمام خومەینی (رە) "نیشانەی ئینقلابی ئیسلامی " یە و هەر بەم بۆنەشەوە فەرمایشەکانی بەرێزیان کە لە دەیان کتێب دا نووسراوە، " بنەماکانی ئینقلاب"ن.
بەڕێزیان فەرمووی : لە هەمان سەرەتای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی هەندێ کەس ڕوانگەی ئینقلابیان بەدڵ نەبوو و هەندێ کەسیش سەرباری ئەوەی لەنێو نیزام و سیستم دا بوون بەڵام بڕوایان بە بەرەنگاربوونەوەی ئیستکبار نەبوو کە دەبێ بەرامبەر بەم ڕەوتانە بوەستین.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە پێداگری لەسەر ئەمەی کە لە سی و حەوت ساڵی ڕابردوودا هەمووکات خەبات و بەرەنگاری هەبووە، فەرمووی : هەڵبەت ئەمڕۆ بە پێی شێوازی نوێ و ئاڵۆزکاوی دوژمن، وەک پرسی ڕەوش و بارودۆخی سایبری و کارتێکەری فەرهەنگی، بڕوایی، کۆمەڵایەتی و دژە ئاسایشیەکەی، ئەم خەبات و بەرەنگار بوونەوە دژوارتر و هەستیارتر بووە .