به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ دانوستانی ئاشتی سووریا ناسراو به ژێنێڤی 3 له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ده‌ستیپێکردووه. له‌م دانوستانه‌دا که به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له نێوان ده‌وڵه‌تی سووریا و دژبه‌ران ئه‌نجام ده‌بێت، نوێنه‌رانی کوردی ئه‌م وڵاته بانگهێشتی ئه‌م دانوستانه نه‌کراون.
واین مادسێن، کارناسی پرسه ئه‌منییه‌کان و کاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هۆکاری بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کان بۆ ئه‌م دانوستانه به ڕادیۆ سپۆتنیکی ڕووسیای وت: کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م خوله له دانوستانه‌کان پێکهاتنی لیژنه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستایه. ئه‌م وه‌فده له‌لایه‌ن تورکیا و عه‌ره‌بستانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێ. ئه‌م دوو وڵاته به شێوه‌ی ئاشکرا نایانه‌وێت کورده‌کانی سووریا له‌م خوله له دانوستانه‌کانی ژێنێڤدا به‌شداری بکه‌ن و تاکوو ئێستاش له هاتنی نوێنه‌رانی کورد بۆ دانوستانه‌کان ڕێگری کراوه.
ناوبراو هۆشداری دا که ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌م دانوستانه‌دا به‌شداری نه‌که‌ن، گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م کارناسه زیادیشی کرد: ڕوون و ئاشکرایه که تورکیا نایه‌وێت کورده‌کان له‌م دانوستانه‌دا به‌شداری بکه‌ن چونکه کورده‌کان هه‌ندێ بابه‌تی ناحه‌ز له بڕوای تورکیاوه ده‌خه‌نه‌ڕوو. هه‌ر بۆیه شتێک که تورکیا نایه‌وێت به‌شداری کورده‌کان له‌م دانوستانه‌یه.