هێزه‌کانی عێراقی دوای پێشڕه‌وی له میحوه‌ری باشووری فه‌لوجه، توانیویانه تیرۆریستانی داعش له‌م شاره گه‌مارۆ بده‌ن.
فه‌لوجه زیاتر له دوو ساڵه له ژێر کۆنتڕۆڵی داعش‌دایه و ئێشتاش به‌هۆی گه‌مارۆی هێزه‌کانی عێراقی، تووشی که‌میی خۆراک و ده‌رمان بووه. هێزه‌کانی عێراقی ده‌یانه‌وێت به گه‌مارۆی فه‌لوجه، خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ناچار بکه‌ن شاره‌که جێ‌بهێڵن.
به‌پێی راپۆرتی وۆل ستریت جۆرناڵ، چه‌کدارانی داعش ناهێڵن دانیشتوان شاره‌که چۆل بکه‌ن و وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی دژی هێزه‌کانی عێراقی به‌کاریان دێنن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، "فالح ئه‌لعیساوی" جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار گوتوویه‌تی، نزیکه‌ی 10هه‌زار که‌س له فه‌لوجه رووبه‌ڕووی قه‌یرانی خۆراک و برسیه‌تی بوونه.
عیساوی گوتی: "گه‌مارۆی فه‌لوجه بۆته هۆی که‌م‌بوونی هێرشه‌کانی تیرۆریستانی داعش بۆ شاره‌کانی دیکه، به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه قه‌یرانی خۆراکی بۆ مه‌ده‌نییه‌کان دروست کردووه."
عیساوی هه‌روه‌ها ره‌تی کرده‌وه که هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان کوژرابن.