به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ تەلەفزیۆنی سوریا رایگەیاندبوو، بەهۆی ئەم تەقینەوانە، لانیکەم ٤٥ کەس کوژراون.
میدیای سوریا رایانگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕیژکراو تەقیوەتەوە و پاشان کەسێکی خۆکوژ بە پشتبێندی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندووەتەوە.
دەگوترێ ناوەندێکی سەربازی لە باڵەخانەیەکی نزیک مەزارگەکە کراوەتە ئامانجی تەقینەوەکان.
مەزارگەی حەزرەتی زەینەب یەکێک لە مەزارگە پیرۆزەکانی شیعانە و خەڵکێکی زۆر بۆ زیارەت سەردانی دەکەن.