به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ یەكشەممە 31-1-2016 لە ئەنجامی سێ تەقینەوە لە گەڕەكی "كوع سودان" لە شارۆچكەی سەیدە زەینەب لە ریفی دیمەشق، 45 كەس كوژران و 110 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی سانا سەر بە حكومەتی سووریا لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ بڵاویكردەوە، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە گەراجێكی گەڕەكیكوع سودان لە شارۆچكەی سەیدە زەینەب لە ریفی دیمەشق تەقێندراونەتەوە، لە ئەنجامی كۆبوونەوەی خەڵك و گواستنەوە بریندارەكانیش كەسێكی خۆكوژ بە پشتێنەیەكی بۆمبڕێژكرا لە نێو خەڵك خۆی تەقاندووەتەوە لە ئەنجامدا 45 كەس كوژران و 110 كەسی دیكەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك لە برینداران گیانیان لە مەترسيدایە و زیانێكی ماددی زۆریش بەو ناوچەیە كەوتووە.
وائیل حەلقی، سەرۆكوەزیرانی حكومەتی سووریا ئەو تەقینەوانەی بە كردەوەیەكی تیرۆریستانەی ترسنۆكانە وەسف كردووە، كە ئەمانج لێیان بەرزكردنەوەی ورەی گرووپە تیرۆيستییەكانە.