به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 بڕیاره له 29ی جانیڤێری 2016 له شاری جیهانی ژێنێڤ ده‌ستپێبکات. کۆنفڕانسێک که 4 ڕۆژ بۆ دیاریکردنی ناوی لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو له‌م دانوستانه وه‌دواخرا؛ پێش له ده‌ستپێکردنی بووه ڕۆژه‌ڤی کۆڕه سیاسییه‌کانی وڵاتانی جۆراوجۆر و له ڕۆژانی ڕابردوودا بووه‌ته یه‌کێک له بابه‌ته گرینگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین. بابه‌تێک که له‌باره‌ی بانگهێشت کردن یان بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کانی سووریا ئاراسته کراوه.
پارتی داد و گه‌شه یه‌کێک له دژبه‌رانی سه‌ره‌کی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) بۆ به‌شداریی نه‌کردنی PYD/YPG له کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 هه‌موو ستراتژی و نفووزی خۆی به‌کار هێنا و له‌مباره‌وه له سیاسه‌تێکی هه‌ڕه‌شه که‌ڵکی وه‌رگرت. هه‌ڕه‌شه به بایکۆت کردنی کۆنفڕانسی ژێنێڤ یه‌کێک له سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بوو. ئه‌و کوردانه‌ی که له سووریا له به‌رانبه‌ر چه‌کدارانی داعش شه‌ڕیان ده‌کرد له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیا هاوشێوه‌ی هه‌ندێ گرووپی تیرۆریستی وه‌کوو به‌ره‌ی نوسره و داعش وێنا کران. تورکیا له‌باره‌ی یه‌کده‌نگ کردنی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ خۆی له هه‌ڤیازی ئاماده‌بوونی په‌نابه‌رێکی زۆر له وڵاتی خۆی که‌ڵکی وه‌رگرت.
26ی جانیڤێری 2016 هه‌ندێ هه‌واڵ له‌باره‌ی به‌شداریی PYD له کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 بڵاو کرایه‌وه که تورکیا ده‌ستبه‌جێ کاردانه‌وه‌ی به‌م هه‌واڵانه نیشان دا و ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر PYD له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری بکات تورکیا ئه‌م کۆنفڕانسه بایکۆت ده‌کات که ئه‌م لێدوانانه بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی PYD له لێدوانێکدا ڕایبگه‌یێنێت که بانگهێشتنامه‌یه‌کی فه‌رمی له‌باره‌ی به‌شداری PYD له کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 وه‌رنه‌گرتووه. به‌شداری نه‌کردنی PYD له کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که بڕیارە له‌م کۆنفڕانسه‌دا هه‌ندێ گرووپی وه‌کوو "ئه‌حرارولشام" به‌شداربن. بابه‌تێک که "عه‌بدولسه‌لام عه‌لی" ئه‌ندامی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا وه‌کوو بانگهێشت کردنی تیرۆریستان بۆ کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 ناوی لێ‌بردووه.
دژایه‌تی گرووپه دژبه‌ره‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ به‌شداری پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) یه‌کێکی دیکه له هۆکاره‌کانی به‌شداری نه‌کردنی ئه‌و پارته له کۆنفڕانسی ژێنێڤه. ئه‌وان پارتی کورده‌کانی سووریا به یه‌کده‌نگ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریا ده‌زانن. ئه‌م ڕووداوه بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که کارناسان و شرۆڤه‌کارانی سیاسی هۆشداری بده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 چاره‌نووسێکی وه‌ک کۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 ببێت. گرووپه دژبه‌ره‌کانی سووریا هه‌میشه له پێشڕه‌وییه‌کانی PYD له باکووری سووریا نیگه‌ران بوونه و چه‌ندین جار دژایه‌تی خۆیانیان له‌گه‌ڵ به‌شداری هێزه‌کانی PYD له باکووری سووریا ڕاگه‌یاندووه. له ئێستادا به‌شداری پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا له کۆنفڕانسی ژێنێڤ ده‌توانێت شه‌رعییه‌ت بدات به ئاماده‌بوون و پێشڕه‌وییه سه‌ربازییه‌کانی PYD له باکووری سووریا و به جۆرێک ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌م پارته له کوردستانی سووریا زیاتر بکاته‌وه.
بانگهێشت نه‌کردنی PYD بۆ کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 هه‌ندێ پاشهاته‌ی به‌دواوه هه‌یه. ئه‌و هێزانه‌ی که نه ته‌نیا له ئێستادا چالاکترین هێزی باکووری سووریا‌ن و له‌م ناوچه هه‌ستیاره‌دا وه‌کوو هێزێکی چالاک ئاماده‌ن به‌ڵکوو گه‌وره‌ترین نوێنه‌ری کورده‌کانی سووریاش به ئه‌ژمار دێن. لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردی سووریا له به‌راورد له‌گه‌ڵ PYD پشتیوانی و هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی که‌متریان هه‌یه. له‌مباره‌وه ده‌کرێ به که‌مپێنی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سووریا (ENKS) ئاماژه بکرێت که ئیدعای ده‌کرد ده‌بێ به جێگه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک، ئه‌وان له کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که نامه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی واژۆی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سووریا بۆ به‌شداری له کۆنفڕانسی ژێنێڤ له کوردستانی سووریا سه‌رنه‌که‌وت، چوونه هه‌رێمی کوردستان و له هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیان دا به کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ له هاوپه‌یمانه عێراقییه‌کان و ئاواره‌کانی سووریا که ئه‌م کاره‌ش ده‌ره‌نجامێکی باشی به‌دواوه نه‌بوو و بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی له بێده‌نگیدا کۆتایی بێنن به چالاکییه‌کانی ئه‌م که‌مپێنه‌دا.
به‌شداری نه‌کردنی به‌شێک له خه‌ڵکی سووریا له کۆنفڕانسێک که داهاتووی ئه‌م وڵاته ده‌خاته به‌رباس و لێکدانه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ر ده‌ره‌نجامێک که له‌و کۆنفڕانسه‌دا بێته‌دی، شه‌رعییه‌تی کۆنفڕانسه‌که ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.