به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی دۆغان، جان باس، باڵوێزی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له تورکیا له لێدوانێکدا وێڕای بانگهێشت کردنی په‌که‌که بۆ کۆتایی هێنان به ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆی له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ڕایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ئێستا ڕێگه‌چاره پشت به‌ستن به توندوتیژی نییه. بۆ ئه‌وه‌ی که کێشه‌کانتان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ده‌بێ له ڕێگا ڕه‌وا و سیاسییه‌کان دیالۆگ و دانوستان ئه‌نجام بده‌ن.
ناوبراو له لێدوانه‌کانی دا به ئاماژه به کوژرانی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا له پێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوور زیادی کرد: سه‌ره‌خۆشی کوژرانی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا له پێکدادانه‌کانی سوور له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه و کۆمه‌ڵگای تورکیا ده‌که‌م. ئه‌م کوژراوانه ته‌نیا نموونه‌یه‌ک له تاوانێکه که کۆمه‌ڵگای تورکیا له پێکدادانه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته به گیانی گه‌نجانی ئه‌م وڵاته ده‌یداته‌وه. په‌که‌که ده‌بێ کۆتایی بێنێت به هێرشه بێ مانا و بێ به‌زه‌ییانه‌که‌ی خۆی.
ناوبراو وتیشی: هۆکاری سه‌ره‌کی بارودۆخی ئێستا له تورکیا که کاریگه‌ری داناوه له‌سه‌ر به‌شێکی گه‌وره له خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته، کاری دووباره‌ی په‌که‌که بۆ پێکدادان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری ئاشتین بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به پێکدادانه‌کان له‌م وڵاته‌دا.