، پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند کە ڕێوڕەسمی فەرهەنگی-ئایینیی "هەزار دەفی پاڵنگان" لە بەرواری 22ی گوڵانی ئەمساڵی هەتاوی بە ژمارە (204191088) لە ڕۆژژمێری ڕووداوە گەشتیارییەکانی ئێراندا تۆمار کرا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، تۆمارکرانی فەرمیی ڕێوڕەسمی "هەزار دەفی پاڵنگان" کە هەرچی ساڵە لە گوندی پاڵنگانی سەر بە شاری کامیاران و بە مەبەستی بووژانەوەی مۆسیقای عێرفانی و تۆکمەی شوناسی خۆجێی و گەشەی گەشتیاریی فەرهەنگی بەڕیوە دەچێت، لە چوارچێوەی سیاسەتە مەزنەکانی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی و لە پێناو ناساندن و پاڵپشتی لە ڕووداوگەلی بەرچاوی خۆجێی و ناوچەیی ئەنجام دراوە.
Your Comment