سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بە زمانی ئینگیزی و فارسی نووسی: ناوی کەنداوی فارس، وەکوو زۆربەی ناورە فوگرافیاییەکان، ڕیشەیەکی قووڵی لە مێژووی مرۆڤدا هەیە. ئێران هەرگیز ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە هەمبەر ناوگەلێک وەکوو دەریای عومان، ئوقیانووسی هیند، دەریای عەرەب و دەریای سوور. بەکارهێنانی ئەو ناوانە بە واتای خاونایەتی هیچ گەلێکی تایبەت نییە، بەڵکوو نیشاندەری ڕێزی هاوبەش بە میراتی کۆمەڵی مرۆڤەکانە.
ناوبراو زیادی کرد: لە بەرانبەردا، ڕقی سیاسی بۆ گۆڕینی ناوی مێژوویی کەنداوی فارس، نیشاندەری ڕقی دوژمنانە لە ئێران و خەڵکەکەیەتی و بە توندی ئیدانە دەکرێت. ئاوەها هەوڵگەلێکی دوژمنانە، سووکایەتی بە هەموو ئێرانییەکان، بێ سەرەڕای پێشینە و شوێنی دانیشتنیانە.
عێراقچی وتیشی: هیوادارم کە ئەو دەنگۆیانە کە لە سەر ناوی کەنداوی فارس هەیە، شتێک جگە لە کەمپەینێکی بڵاو کردنەوەی درۆ لەلایەن کەسانێکی هەمیشە شەڕخواز بۆ تووڕە کردنی ئێرانییەکان لە سەرتاسەری جیهان و هاندانیان نەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە مێژووی دێرینی ناوی کەنداوی فارس، جەختی کرد: دڵنیام سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەزانێت کە ناوی کەنداوی فارس سەدان ساڵ مێژووی هەیە و لەلایەن هەموو نیگارکێش و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بە فەرمی ناسراوە و هەر جۆرە گۆڕانێک تێیدا ئیدانە کراوە و تەنانەت تا ئەم دواییانەش لە دەیەکانی 1960 لەلایەن هەموو ڕێبەرانی ناوچەکەوە بە شێوەی فەرمی بەکار هێنراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: هەر جۆرە هەوڵێکی کورت بینانە لە ئەو بارەوە هیچ بەڵگە یان کاریگەری یاسایی یان جوگرافیایی نابێت، جگە لە ئەوەی کە تووڕەیی هەموو ئێرانییەکان بە هەر جۆرە بیرێکەوەی بە دواوە دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دڵنیام سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەزانێت کە ناوی کەنداوی فارس سەدان ساڵ مێژووی هەیە و لەلایەن هەموو نیگارکێش و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بە فەرمی ناسراوە و هەر جۆرە گۆڕانێک تێیدا ئیدانە کراوە.
Your Comment