٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٢
Source: Mehrnews
کاردانەوەی ئێران بە تۆمەتبارکردنی سەبارەت بە یەمەن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای رەت کردنەوەی تۆمەتەکان لە دژی تاران هاوپەیوەند بە یەمەن، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێرانی ئیدانە کرد.

  وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ڕەت کردنەوەی تۆمەتەکان لەسەر ئێران هاوپەیوەند بە یەکەم، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەر ئێرانی ئیدانە کرد و بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی خستە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل.

لە دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە: ئێمە دووپات کردنەوەی پاگەندەی بێ بنەما و لکاندنی هەوڵی دلێرانەی خەڵکی یەمەن لە بەرگری لە خۆ و پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین بە ئێرانەوە سووکایەتی بە ئەو گەلە ستەملێکراوە دەزانین و وەبیری دەهێنینەوە کە ئەوە سوپای ئەمریکایە کە لە پاڵپشتی لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل چووەتە شەڕی خەڵکی یەمەنەوە و بە هێرش بۆ سەر ژێرخانەکان و کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە جەنایەتی جەنگی دەکات.

بێ گومان هەوڵی یەمەنییەکان بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین، بڕیارێکی سەربەخۆ و بەهۆی هەستی مرۆیی و ئیسلامی ئەوان بە برا و خوشکە فەلەستینییەکانیان بووە و لکاندنی بە ئێرانەوە پاگەندەیەکی بەلاڕێبەرانە و لادەرانە بە ئامانجی کاریگەری لەسەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین، شاردنەوەی شکستەکان و بیانوو بۆ نائەمن کردنی زیاتری ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر هەڵوێستی بنەمایی خۆی لەسەر زەروورەتی ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری وڵاتەکان، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەنی وەکوو پێشێل کاری ئاشكرای جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسا بنەڕەتییە نێودەوڵەتییەکان ئیدانە دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە هۆشداریی سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئەو هێرشانە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و دەریای سوور، بەردەوام داوای ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی خەڵکی فەلەستین وەکوو هۆکاری سەرەکی بەردەوامی نامەنی لە ناوچەکەی کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha