ئومێد خۆشناو لە دیداری پارێزگاری زەنجان، بە ئاماژە بە بەشداری چەند ڕۆژەی خۆی لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێکسپۆی تاران ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەکی ئێمە پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێرانە و لە دیداری بەرپرسان لەسەر پێوەندی کۆن، برایانە و پتەوی نێوان هەرێم و ئێران جەختمان کردووە و ڕێککەوتنی گرینگیشمان کردووە کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و گەشەی بەرچاو لە پیوەندییەکانی دوو لایەنەکە.
ناوبراو بە ئاماژە بە 800 کیلحمەتر سنووری هاوبەش لە نێوان هەرێم و ئێران وتی: ئەو ناوچە بەهۆی پێوەندی سازێنەرەوە بووەتە یەکێک لە ئارامترین سنوورەکان بۆ هەر دوولاکە.
خۆشناو بە جەخت لەسەر ئامادەیی هەرێم بۆ گەشەی هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکان، وتی: ئێمە پێمان خۆشە لە بواری گەشتیاری، گەشتیاری تەندروستی و گەشەی ئابووری و وەرگرتنی خوێندکارەکانی هەرێم لەگەڵ هەموو پارێزگاکان هاوکاری بکەین.
342/
Your Comment