٢ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٤١
Source: Mehrnews
هۆکاری دواکەوتنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ڕاگەیێندرا

سەرچاوە ئێرانییەکان سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن، زانیاریان بڵاو کردەوە.

 سەرچاوه ئێرانییەکان له وتووێژ لەگەڵ تۆڕی ئەلمیادین جەختیان کردووه که خولی چوارەمی وتووێژه ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن له ڕۆما دواخراوه.

ئەم سەرچاوانە ئەوەشیان زیاد کردووە کە دواخستنی دانوستانەکان بۆ هەڵوێستە دژبەیەکەکانی حکومەتی ئەمریکا بووە بەرامبەر بەو دانوستانانە.

ئەوان ڕایانگەیاند: واشنتۆن هەوڵی دەدا چوارچێوەی گشتی دانوستانەکان بگۆڕێت؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر لەسەر ئەم چوارچێوەیە ڕێککەوتن کرابوو.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەوروپا کە بڕیار بوو سبەینێ ئەنجام بدرێت، دواخراوە.

پەیامنێرێکی تۆڕی ئەلمەیادین هەروەها ڕاپۆرتی دا: وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر هێڵە سوورەکانی خۆی کردبووەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی بەرگری وڵات.

تاران گومانی لە جددیەتی لایەنی ئەمریکی بەرامبەر بە دانوستانەکان هەیە. پەیامی دواخستنی ئەم خولەی دانوستانەکان ئەوەیە کە ئێران هەرگیز ناچێتە ناو دانوستانی بێ کەڵک.

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئێران هەرگیز ڕێگە نادات دانوستانەکان ببێتە شوێنێک بۆ گەیاندنی پەیامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە لە کاتێکدایە کە لە خولی یەکەمی دانوستانەکاندا ڕێککەوتن کرابوو کە ئەو پرسانە نەوروژێنن کە پەیوەندییان بە پرسی ئەتۆمیەوە نییە. ئێران دەتوانێت ڕووبەڕووی هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا ببێتەوە و هەموو بنکەکانی لە بەردەستی ئێراندان.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha