٢٩ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٩
Source: Mehrnews
ئێران و ئازەربایجان لە سەروبەندی وەرزێکی نوێ

ئێران و ئازەربایجان پێوەندییەکی فەرهەنگی قووڵیان هەیە و ئەو هەلەیان هەیە کە وێڕای سەرەنج بە بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیان، بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ناوچەیی هەنگاو هەڵبگرن و ڕۆڵی کاریگەریان لە پاراستن و تۆکمە کردنەوەی ئاسایش هەبێت.

 مەسعوود پزشکیان سەرلەبەیانی دوێنێ گەییشتە باکووی پێتەختی ئازەربایجان و لەلایەن ئیلهام عەلی ئێف سەرۆک کۆماری ئازەربایجانەوە پێشوازی لێکرا.

ئێران لەسەر مافی دەسەڵاتداری ئازەربایجان بەسەر قەرەباغ جەختی کرد

مەسعوود پزشکیان لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئازەربایجان بە ئاماژە بە پێوەندی مێژوویی، فەرهەنگی و بنەماڵەیی لە نێوان گەلی ئێران و ئازەربایجان زیادی کرد: ئەو پێوەندییە بەستێن بۆ ڕێگای گاونجاو بۆ پەرەپێدان بە هاوکاری ناوچەیی خۆش دەکات.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی سڵاوی ڕێبەری ئێران لە بەرپرسانی ئازەربایجان، وتی: ئێران بەردەوام پاڵپشتی گەلی ئازەربایجان بووە و پێی وایە کە قەرەباغ بەشێک لە خاکی ئازەربایجانە.

ئێران و ئازەربایجان لە سەروبەندی وەرزێکی نوێ

واژۆی 7 ڕێککەوتننامەی هاوبەش لە نێوان ئێران و ئازەربایجان

بەرپرسانی دوو وڵاتەکە 7 ڕێککەوتننامەی هاوکاری هاوبەشیان واژۆ کرد. جگە لە بەیاننامەی هاوبەشی سەفەرەکە کە لەلایەن سەرۆک کۆماری دوو وڵاتەکەوە واژۆ کرا، 7 ڕێککەوتننامەش لە بواری سیاسی، گواستنەوە، ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی، هاوکاری تەندروستی، مێدیایی و سەرمایەدانەری واژۆ کرا.
ئێران و ئازەربایجان لە سەروبەندی وەرزێکی نوێ
ئێران و ئازەربایجان خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە

مەسعوود پزشکیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ عەلی ئێف، وتی: ئەم پێوەندییە شتێکی نوێ نییە و لە کۆنەوە هەبووە و کاتێک دێمە ئازەربایجان وا هەست دەکەم کە لە نێو خەڵکی خۆمانم وەک بڵێی چوومەتە تەبرێز و ئەردەبێل، ئەو هەست بە نزیکی کردنە سەرمایەیەکی گەورە بۆ گەشەی پێوەندییەکان لە نێوان دوو وڵاتەکەیە.
ئێران و ئازەربایجان لە سەروبەندی وەرزێکی نوێ
پێوەندی ئێران و ئازەربایجان براوە-براوەیە

پزشکیان لە کۆنفڕانسی بازرگانی ئێران و ئازەربایجان وتی: ئێمە دەتوانین بە یارمەتی یەکترەوە بۆ خەڵکی دوو وڵاتەکە زانست و فەرهەنگ بگۆڕینەوە و گۆڕەپانێکی براوە براوە پێک بهێنین و چوارڕێیانێک بۆ بازرگانی و تەنانەت گواستنەوەی زانست و ئەزموون بکەینەوە.

ئێران و ئازەربایجان لە سەروبەندی وەرزێکی نوێ
سەرۆک کۆماری ئێران بە هێنانە ئارای ئەو بابەتە کە خۆمان دەتوانین ئاسایشی ناوچەکە بپارێزین، جەختی کرد: پێویستمان بە ئەوە نییە کە لە جێگایەکی ترەوە ئاسایشی ئێمە بپارێزن. ئەبێ پێوەندییەکی تەندروست لە نێوان وڵاتانی دراوسێ لە ناوچەکە بە بڕوا و فەرهەنگی هاوئاستەوە پێ بهێنین.


جەختیشی کرد: لە هەر سنوورێکەوە کە ئابووری و بازرگانی چالاک بووەوە چی دیکە لە ئەو سنوورە چەک و هێزی سەربازی بەکار نایێت.

پزشکیان: ئەبێ بەستێن خۆش بکەین بۆ ئاشتی پەرەسەندنی ئاشتی لە جیهاندا

مەسعوود پزشکیان لە کۆڕی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئازەربایجان بە جەخت لەسەر ئاشتی و ئاسایش بۆ ژیانی هەموو مرۆڤەکان لە سەر گۆی زەوی، وتی: ئەبێ بەستێنێک خۆش بکەین بۆ ئاشتی، ئاسایش، پێوەندی تەندروست، لۆژیک و مرۆیی لە جیهاندا ، ئەوە شتێکە کە ئەبێ بەدوایدا بڕۆین و ئاساییە کە ئەوانەی کە لە باری فەرهەنگییەوە نزیک لە ئێمەن لە یەکمایەتیدان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha