٢٨ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:١٧
Source: Mehrnews
ئێران ناهێڵێت هێڵە سوورەکانی ببەزێندرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە سەر هیچ وردەکارییەک ڕێککەوتن ناکرێت، وتی: مەگەر ئەوەی کە چوارچێوەی گشتی ئێمە لەبەرچاو بگیردرێت هێڵە سوورەکان بە شێوەی جیدی ڕەچاو دەکەین.

  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە هەفتەیەکی چالاکمان هەبوو. سەفەری وەزیری دەرەوە بۆ چین و ڕووسیامان هەبوو. وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوکارانی خۆیان لە ناوچەکە و وڵاتانی دیکە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا دانوستانیان کرد.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێککەوتن لە سەر رەوتی دانوستان، زیادی کرد: باس لەسەر وردەکارییەکانی هەر دانوستانێک ئەبێ لە چوارچێوەی سەرجەم ئەو باسانە کە لایەنەکان لەسەری ڕێککەوتن دەکەن ئەنجام بدرێت. لەسەر هیچ وردەکارییەک ڕێککەوتن ناکرێت مەگەر ئەوەی کە چوارچێوەی گشطی ئێمە ڕەچاو بکرێت. هێڵی سووری ئێمە بە شێوەی جیدی ڕەچاو دەکەین.

بەقایی سەبارەت بە سەفەری شاندی تەکنیکی ئاژانس بۆ ئێران وتی: سەفەری شاندی تەکنیکی لە درێژەی دانوستانەکان کە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان گرۆسی و بەرپرسانیئێرنا ئەنجام درا، بە پێی ئەوە بڕیار درا کە شاندێکی تەکنیکی بێتە ئێران کە ئەو شاندە هاتووەتە تاران و گفتوگۆکان ئەنجام دەدرێت.ئاژانس بەدوور لە هەڵسوکەوتی سیاسی ڕۆڵی تەکنیکی خۆی بەڕێوە ببات.


سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بەس تایبەت بە ئێران نییە

بەقایی سەبارەت بە گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی چین و وڵاتانی دیکە وتی: سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار تایبەت بە ئێران نییە و بە سەر وڵاتانی دیکەشدا سەپاوە و بازرگانی ئێران تێکدەدات. لە کۆتاییدا مافی مرۆڤی تاک بە تاکی ئەو کەسانەی کە گەمارۆیان لەسەرە پێشێل دەکات. ئەو گەمارپیانە دەبێتە جۆرێک لەمپەر لەسەر ڕێگای پێوەندی دۆستانەی گەلان.

دەستپێڕاگەییشتن بە داراییەکانی گەلی ئێران یەکێک لە داواکارییەکانی ئێمەیە

بەقایی سەبارەت بە بەکارهێنانی کارناسان لە دانوستان و هەروەها هێنانە ئارای ئازاد کردنی داراییەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات وتی: لە هەر قۆناغێکدا لە دانوستانەکان ڕاوێژی تەکنیکی و کارناسی وەردەگرین و لە ئەم قۆناغەشدا هەر ئاوا بوو. ئازاد کردنی داراییەکانی گەلی ئێران یەکێک لە داواکارییەکانی ئێمەیە چونکوو بە ناحەق بلۆکە کراون و ئەو بابەتە بەشێک لە ڕەوتی دانواتنەکان و چارەسەری گەمارۆکان دەبێت.

وەدرۆ خستنەوەی کرانەوەی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا ئێران بەدوای کردنەوەی باڵوێزخانە لە سووریایە وتی: نا.

هەروەها لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە مەسعوود پزشکیان هەفتەی داهاتوو بۆ بەشداری لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی شانگهای سەفەری چێن دەکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha