٢٨ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:١٨
Source: Mehrnews
پزشکیان: ئێران بەستێنێکی باش بۆ سەرمایەدانەران، بازرگانان و گەشتیارانە

سەرۆک کۆمار وتی: ئێرانی ئێمە چوار ڕێیانێکە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا و لە باکوورەوە بۆ باشوور و بەستێنێکە بۆ هەر جۆرە چالاکییەکی، سەرمایەداران، بازرگانان و گەشتیاران.

  مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران وڵاتێکە بە خەڵکێکی خوێنگەرم ، میهرەبان و میوان دۆستەوە و ئەوەی کە لە دەرەوەی وڵات دەیڵێنەوە دۆریە و هیوادارم بە هاتنتان بۆ ئێران لە ئەوە تێدەگەن.


ناوبراو زیادی کرد:ئێرانی ئێمە چوار ڕێیانێکە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا و لە باکوورەوە بۆ باشوور و بەستێنێکە بۆ هەر جۆرە چالاکییەکی، سەرمایەداران، بازرگانان و گەشتیاران ئەگەر بیانەوێت دەتوانن لە ئەو بەستێنە داهاتوویەک بۆ دنیای خۆمان چێ بکەین کە بە ببێتە هۆی تەندروستی، ئاشتی و ئاسایش.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئاشتی و ئاسایش بە بازرگانی و سەرمایەدانەری و هاتوچۆ، چی دەبێت. ئاشتی و ئاسایش بە هاوکاری و ئاسایش مومکینە. شەڕ و خوێنڕشتن لە جیهان بە هۆی زیادەخوازی و لەبەرچاو نەگرتنی ماف و مافی مرۆڤەکان و وڵاتەکان و کۆمەڵگاکانە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ڕێز دادەنێین بۆ یەپەرچایی و مافی گەلانی دیکە و داوا لە هەموو وڵاتەکان دەکەین و پێشوازیان لێدەکەین بۆ هاکاری لە بواری زانستی، ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و کۆمەڵایەتی و ... .

Your Comment

You are replying to: .
captcha