٢٨ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:١٩
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران:خوشک و براکانمان لە کۆماری ئازەربایجان خۆشدەوێت

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە خوشک و براکانمان لە کۆماری ئازەربایجان بە دڵمان خۆشدەوێت.

  سەرۆک کۆمار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند: ئێمە خوشک و براکانمان لە کۆماری ئازەربایجان بە دڵ خۆشدەوێت، خۆشمان دەوێن.

وتیشی: هەنگاوی یەکەم لە هەر هەوڵێکدا ئەوەیە کە هەر لایەنێک بە سنوورەکانی خۆی ڕازی بێت و تەماحی خاک یان خاکی ئەوی دیکە نەکات.

زیادیشی کرد: ناکۆکی کاتێک دەست پێدەکات کە لایەنێک هەوڵی کۆنترۆڵکردنی زەوی یان خاکی ئەوانی دیکە بدات. لە ئەنجامدا ئەوەی ئێمە هەمیشە بانگەشەمان بۆ کردووە و پێمان وایە پێویستە بەرەو ئەوە هەنگاو بنێین، ڕێزگرتنە لە ماف و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان. پێویستە ڕێز لەم پرەنسیپە بگرین.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha