مەسعوود پزشکیان، لە کۆبوونەوەی شاندە باڵاکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان، خۆشحاڵی خۆی بە چوون بۆ باکۆ دەربڕی و وتی: شانازییە کە لە کۆماری ئازەربایجان ئامادە بم و بەشداری لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتێکی برا و دۆستدا بکەم.
وتیشی: هیوادارم ئەم سەفەرە و ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە کۆبوونەوەکانی پێشووی پسپۆڕاندا ئەنجام دراون، سەرەتای هەنگاوی گەورەتر بن بەرەو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە پێوەندی مێژوویی، فەرهەنگی و بنەماڵەیی نێوان نەتەوەکانی ئێران و ئازەربایجان زیادی کرد: ئەم پێوەندییانە درگا بۆ پێکهێنانی ڕێگایەکی گونجاو بۆ بەرفراوانکردنی هاوکارییە ناوچەییەکان خۆش دەکەن.
پزشکیان هەروەها سڵاوی گەرمی ڕێبەری باڵای ئێرانی گەیاندە دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە جەختی لە پشتیوانی لە مافەکانی گەلی ئازەربایجان کردووەتەوە و پێی وایە کە ناوچەی قەرەباخ بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی کۆماری ئازەربایجان.
سەرۆک کۆمار ئامادەبوونی شاندی ئێرانی لە باکۆ بە نیشانەی ئیرادەی جیددی دوو وڵات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان، پتەوکردنی یەکڕیزی و فراوانکردنی یەکگرتوویی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان زانی.
دوابەدوای ئەو دیدارە، ئیلهام عەلیێف، سەرۆکی کۆماری ئازەربایجان، لە وتارێکدا بە بەخێرهاتنی شاندی ئێران، وتی: ئەم سەفەرە لە ڕوانگەی مێژووی سەفەرەکەوە زۆر گرنگە.
342/
Your Comment