سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕەوتی سێهەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا وتی: دوای دانوستانەکان لەبارەی ڕووداوی بەندەری شەهید ڕەجایی زانیم، بۆیە سەرەخۆشی لە هاووڵاتییان دەکەم کە گیانیان لەدەستدا.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە زۆر سوپاسگوزارین و پێزانینمان بۆ بەڕێز بوسەعیدی هەیە بۆ قۆناغی سێیەم لە شاری مەسقەتی عومان. دانوستانەکان لە کەشێکی ئارامدا ئەنجامدرا.
وەزیری دەرەوە زیادی کرد: دانوستانەکانی ئەمجارە زۆر جددیتر بوون لە ڕابردوو، وردە وردە چووینە ناو گفتوگۆی تەکنیکی. چەند جارێک بە نووسراو بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد.
Your Comment