٢٥ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٥
Source: Mehrnews
ڕووسیا هێزگەی ئەتۆمی نوێ لە ئێران دەکاتەوە

وەزیری نەوت و سەرۆکی لایەنی ئێرانی لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاری ئابووری ئێران و ڕووسیا وتی: بە پێی ڕێککەوتنی لایەنەکان، هێزگەی نوێی ئەتۆمی لە ئێران بە هێڵی ئێعتباری لە مۆسکۆوە دروست دەکرێت.

  موحسین پاکنەژاد ئەمڕۆ (هەینی 5ی گوڵان) لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاری ئابووریی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا، بە دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ میوانداریی حکوومەت و خەڵکی ڕووسیا، جەختی لە گرنگی زۆرترین کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی ئێستا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە.

وتیشی: بە هێڵی ئێعتباریی ڕووسیا هێزگەیەکی نوێی ئەتۆمی لە ئێران دەکرێتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha