بەشی نێودەوڵەتی: دیمەشق لە بەرواری 10ی مارچی 2025 ڕێککەوتنێکی لەناکاوی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک واژۆ کرد و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بڕیار درا کە هەسەدە تێکەڵ بە پێکهاتەی سیاسی و ئەمنیی سووریا بێت.
بەڵام پاش یەک مانگ لەو ڕێککەوتنە، هێشتا پرسیارگەلێکی زۆر لەبارەی ڕێککەوتنەکە و پاشهاتەکانی بێ وەڵام ماونەتەوە و هێشتا لایەنەکان سەبارەت بە چۆنیەتی ئاوێتەبوونی هێزەکانی ئاسایش، پێکهاتەی سیاسی و کۆنتڕۆڵی ناوچە گرنگەکانی وەک کێڵگە نەوتییەکان و ناوەندەکانی ڕاگرتنی ئەندامانی داعش یەکلا نەبوونەتەوە.
ئەگەرچی ماوەیەکی زەمانی یەکساڵە بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکە ڕەچاو گیراوە، بەڵام دژوارە لەو ماوەیەدا ئەم داپەڕە بە ئەنجام بگات، بە تایبەت کە دیمەشق و هەسەدە، هەر دوو لە سەر ڕوانگەی دژوازیان پێداگرن: دیمەشق بەدوای تواندنەوەی هەسەدە لە دەوڵەتی نوێیە و هەسەدە هێشتاش خوازیاری پلەیەک لە خۆسەری لە قەوارەیەکی هاوشیوەی فیدراڵییە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ترامپ بەدوای ڕێگەیەکە بۆ کشاندنەوەی یەکجاریی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە پلانگەلێک بۆ کەمکردنەوەی نیوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا داڕێژراوە.
دیارە کشانەوەی ئەو هێزانە لە قەوارەی هاوپەیمانی دژە تیرۆریزم لە باردۆخی ئێستادا نە تەنیا ئاسایشی شکێنەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکوو هەڕەشەشە لە دژی ڕەوتی بەربڵاوی شەڕ لە دژی داعش.
هاوپەیمانیی گرنگ
هەسەدە هاوپەیمانی گرنگی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە و ڕۆڵێکی تەوەریی بووە لە تێکشکاندنی داعش و ئازادکردنەوەی شارە گرنگەکانی وەک ڕەقە و دیرەزوور. هەروەها هێزی ئاسایشی هەسەدە بە پاڵپشتیی ئەمریکا بەرپرسی پاسەوانی لە زیندانی داعشییەکانە.
ئەگەرچی ئەو هاوپەیمانییە دەمێکەیە تورکیای ئەندامی ناتۆ ئازار دەدا و ئەنقەرە بەردەوام هەسەدەی بە باڵی سووریی پەکەکە زانیوە، بەڵام بەوەشەوە ئەمریکا هاوکاریی خۆی لەگەڵ هەسەدە بە هۆی ڕۆڵی کارای لە شەڕی داعش، پاراستووە.
لە لایەکی ترەوە باوەی کە دەوڵەتی ترامپ تا ئێستا هەڵوێستێکی ڕوونی هەمبەر بە سووریای پاش ئەسەد ڕانەگەیاندووە، بەڵام ژێنڕاڵ پاتریک ڕایدێر، فەرماندەی سێنتکام، بەر لە ڕێککەوتنی 10ی مارچی نێوان هەسەدە و دیمەشق، لەگەڵ مەزلووم کۆبانی دیدار و گفتوگۆی کردووە و ئەمە نیشاندەری ڕۆڵی پشتپەردەی سێنتکام لە سیاسەتی سووریای نوێ و کاریگەریی بەربڵاوی ئەمریکا لە سووریای پاش ئەسەدە بە تایبەت لە بواری چاکسازی ئەمنییە.
نیگەرانییە تەشەنەئەستێنەکان
بە هۆی پەرەستاندنی نیگەرانییەکان لەبارەی بڕەو و ئاستی ئاڵۆزی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا و دەوڵەتی دیمەشق ڕێککەوتوون کە بۆ ماوەی یەکساڵ لەبارەی پرسەکانی حکومەت، ئاسایش، هاوکاری ئابووری و کاتبەندیی ڕاپەڕاندنەکان گفتوگۆ بکەن و یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی ڕێککەوتنەکە، پرسی ئاوێتەکرانی زۆربەی ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی سیاسی و ئابووریی بەربڵاوتری سووریایە.
کەواتە ئاڵۆزییەکان لە ڕێککەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزلووم کۆبانی، ئەگەرچی هەڵگری هەنگاوێکی ئیجابی بۆ پێکهێنانی سیستەمێکی سەروەریی یەکپارچەیە، بەڵام دەتوانێ ببێتە هۆی جموجۆڵێکی مەترسیداری وەک لاوازبوونی بەرەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەدا.
چونکە ئەگەر بێتوو دانوستان و ڕێککەوتنەکان شکست بهێنێت، ڕاسپاردەی هاوپەیمانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاڵۆزتر دەبێت و هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لاواز دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی دیمەشق بۆ خەملاندنی میکانیزمی هاوکاری ئەمنی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، خوازیاری کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە و پشتبەستن بە سەربەخۆیی و خۆبەڕیوەبەری لە باری ئەمنییەوەیە. کەچی بۆ ئەو کارە یەکساڵ زەمان تەرخان کراوە و تا ئەو کات ڕاسپاردەی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و هاوپەیمانی لەگەڵ هەسەدە بەردەوامە.
یاریی جیاوازی ترامپ
ترامپ بەڵام پەیجووری یارییەکی جیاوازە. ئەو بەردەوام دژی ئامادەبوونی پێشدەستانەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت لە سووریا و عێراق و هەر لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریی لە ساڵی 2019، بڕیاری دا هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکشێنێتەوە کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە دژی هەسەدەی بە دواوە بوو و ئەمەش بووە هۆی تووڕەیی و دەست لەکار کێشانەوەی زۆربەی بەرپرسانی ئەمنیی دەوڵەتەکەی.
کاردانەوەی توندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، دواجار ترامپی ناچار لە پاشەکشێ کرد و ئەو بە ناچار ڕایگەیاند کە "ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەمریکایی پاراستنی کێڵگە نەوتی و داراییەکانی دیکەیە".
کەچی بەوەشەوە لە بەهار و هاوینی 2020دا بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا و جیهازاتەکانیان لە ئەمریکا برانە دەرێ و لە 5000 هێزی ئەمریکایی تەنیا 2500 هێز لە سووریا مانەوە.
لە خولی دووەمی سەرۆک کۆماریی ترامپ، ڕاوێژکارانی وەک توڵسی گابارد و جیدی ڤێنس پێداگرن لە هەڵوێستی دوورەپەرێزی و لەو باوەڕەن کە شەڕی داعش دەمێکەیە کۆتایی پێ هاتووە و پێویستە هێزەکانی ئەمریکا بە یەکجاری بکشێنەوە و هەر ئەمەش لێدوانێکی نوێی لە لایەن ترامپ بەر لە دووەمین خولی سەرۆک کۆماریی بەدواوە بێت: "ئێمە چیتر دەستێوەردان لە سووریا ناکەین، ئەوان بە زەندی پێویست لە قەیران گلاون و پێویستیان بە ئێمە نییە".
لە لایەکی ترەوە، ڕاپۆرتگەلێک لە لایەن بەرپرسانی ئیسرائیلی بڵاو بۆتەوە کە دەڵێن پێنتاگۆن بە تلاڤیڤی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێ ژماری هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە 2000 کەسەوە بۆ 1000 کەس دابەزێنێت.
خاڵی وەرچەرخان
ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، خاڵێکی وەرچەرخانە لە ژیۆپۆلیتیکی ئاڵۆزی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەڵگری نیگەرانیی جیدی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە داهاتووە. هەر چەند ئەو ڕێککەوتنە کە کورتخایەندا دەتوانێ هەڤیازی سیاسی و ئابووریی بۆ هەسەدە هەبێت، بەڵام لە درێژخایەندا مەترسیی ئەمنیی جیدی بۆ ناوچەکە بەدواوەیە. دوورکەوتنە لە ئەمریکا، بەرزبوونەوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی شەرع و مەترسیی گەڕانەوەی داعش، دەتوانێ بە مانای خەسانی ساڵانێکی زۆری شەڕ لە دژی تیرۆریزم بێت.
داهاتووی سیاسەتدانەریی ئەمریکاش هەمبەر بە سووریا، دەبێ پەیوەستی دوورنوێنی بەرەنگاربوونەوەی داعش، ئیدارەی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ناوچە، هێزە ناوچەییەکان و هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆریزم بێت.
342/
Your Comment