٢٠ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٢
Source: Mehrnews
ڕاگەیێندراوی عومان بۆ دانوستانی ئێران و ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی عەمان پاش کۆتایی خولی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمی پایتەختی ئیتالیا، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عەمان بە بۆنەی خولی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمی پایتەختی ئیتالیادا هاتووە: لە دیداری ئەوڕۆ (چوارشەممە)ی سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکاف نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ناوبژیگەریی بەدر ئەبووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عەمان، لایەنەکان ڕێککەوتن کە هەنگاو بنێنە قۆناغەکانی دواتری دانوستانەکان کە ئامانجەکەی گەڕەنتیی بەری‌بوون لە چەکی ئەتۆمی و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و هەروەها پاراستنی توانستی ئێران بۆ گەشەی وەزی ئەتۆمی ئاشتی‌خوازانەیە.

وەزارەتی دەرەوەی عەمان جەختی لەوەش کردووە: تەنیا لە گفتوگۆ و پەیوەندیی ڕوونە کە دەتوانین بگەیێنە ڕێککەوتن و هاوڕایی متمانەپێکراوی بەرامبەر و بە قازانجی هەموو لایەنەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha