سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی دوای ڕێوڕەسمی ڕژەی ئەرتەشی ئێران لە مۆسکۆ سەبارەت بە وردەکارییەکانی سەفەرەکەی بۆ ڕووسیا وتی: لە ئەو سەفەرەدا، لە سەرەتادا پەیامی ڕێبەرم پێبوو ، پەیامێک کە پرسی جیاوازی تێدا باس کرابوو، هەم پرسی ناوچەیی و هەم پرسی دوولایەنە و هاوکارییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو نامەیە چەندین خاڵی تێدا بوو کە لەلایەن ڕێبەرەوە جەختی لەسەر کرابوو کە دەبێ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا باسی لێوە بکرێت. دوای خوێندنی نامەکە و شرۆڤەی زیاتر لەلایەن منەوە باسی چڕوپڕمان سەبارەت بە هاوکارییە دوولایەنە و ناوچەییەکان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لە دیداری سەرۆک کۆماری ڕووسیا، سەبارەت بە هەندێک پرسی ناوچەکە و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی دانوستانێک کە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە و هەروەها دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا باس و گفتوگۆ کرا.
عێراقچی بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا زیادی کرد: ڕاستی ئەوەیە کە ئێمە لە لایەن ئەمریکاوە پەیامی دژبەیەک دەبیسین. ئەوەی کە چ مەبەستێک و چ ئامانجێکیان هەیە، پێوەندی بە خۆیانەوە هەیە. لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەوەی کە بۆ ئێمە دیاریکەر و گرینگە ئەوەیە کە لە دانوستانەکاندا دەیهێننە ئاراوە.
ناوبراو درێژەی دا: ئێمەش لە بەرانبەر ئەو هەڵوێستانەدا، روانگەی خۆمان بە شێوەی جیدی و ڕوون دەڵێینەوە. ئێمە لەو دانوستانانەدا بەتواوەتی جیدین.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: لە ئەو دانوستانانەدا هەڵوێستی ئێمە ڕوونە و لایەنی بەرانبەریش دەزانێت. قسەکانی ئێمە نەگۆڕدراوە و ناگۆڕدرێت و بە ئەو شێوە نییە کە هەر ڕۆژێک بە شێوەیەک قسە بکەین و چاوەڕوانین کە لایەنە بەرانبەرەکانیش بە شێوەی جیدی و یەک قسەوە بێنە نێو دانوستانەکان.
342/
Your Comment