١٥ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٧
Source: Mehrnews
ترامپ کێشەی لەگەڵ پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران نییە

هەواڵنێری ڕۆژنامەی ئێکۆنۆمیست بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی ڕاسپاردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران و ئاستی پیتاندنی، نووسی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کێشەی لەگەڵ ڕێککەوتنێکی وەک بەرجام نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆرگ کارلسترۆم هەواڵنێری ئێکۆنۆمیست بە بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانی ستیڤ ویتکاف، ڕاسپاردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران، نووسی: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کێشەی نییە لەگەڵ ڕێککەوتنێک کە مۆڵەتی پیتاندن بە ئێران بدات.

ئەم هەواڵنێرە زیادیشی کرد: ئێمە پێشتر دەمانزانی ترامپ پێداگر نییە لە سەر مۆدێلی لیبی، بەڵام پێدەچێ کە ئەو کێشەی نەبێ لەگەڵ ڕێککەوتنێک کە مۆڵەتی پیتاندن بە ئێران دەدات. کەواتە ئەو لە بنەڕەتدا بە دوای ڕێککەوتنێک لە چەشنی بەرجامە؛ ڕێککەوتنێک کە پیتاندنی سنووردار دەکرێت، بەڵام قەدەغەی نەدەکرد.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha