١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:٣١
Source: Mehrnews
گرووپی 7؛ گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەست پێبکاتەوە

حەوت وڵاتی پیشەیی جیهان لە بەیاننامەیەکی یەک لایەنەدا وێڕای پاڵپشتی تەواو لە ئیسرائیل ، داوای درێژەی گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان کرد.

 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی گرووپی حەوت ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا و ئەڵبەت ناڕاست و نالۆژیک، داوایان کرد گفتوگۆکان بە ئامانجی دەستخستنی ڕێککەوتنێکی گشتی و سەقامگیر کە بتوانرێت تاقی بکرێتەوە، دەست پێبکرێتەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا پاگدەنە کراوە: دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەتوانێت ببێتە هۆی ڕێککەوتنێک کە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی و سەقامگیری ناوچەکە دەستەبەر بکات.

ئەندامانی گرووپی 7 هەروەها پاڵپشتیان لە ئاگربڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کردووە و داوای بەردەوام بوونی هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانیان کرد.

ئەو وڵاتانە هەروەها بە پاڵپشتی لە ئاسایشی ئیسرائیل ، لە ئەوەی کە " داواکاری بۆ دەستگیری و لەسێدارەدانی ڕافائێل گرۆسی، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی" وەسف دەکرێت، بە توندی نیگەرانیان دەربڕی و ئیدانەیان کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha