محەمەد عەلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد کە مەترسی وەڵامی ئێران بە هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل و سەرەنجی ئەمریکا بە ئەو کاردانەوە بووە هۆی ئەوەی کە واشنتۆن بچێتە سەر کورسی دانوستان لەگەڵ تاران.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران بەدوای وەرگرتنی مسۆگەری ڕاستەقینە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێش لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بوو. لایەنی ئێرانی، قۆناغی یەکەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکای ئەرێنی و لە کەشێکی پڕ لە ڕێزی لایەنەکان بەرانبەر وەسف کردووە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتیشی: لە ئەو دانوستانەدا لایەنی ئێرانی هیچ خاڵێکی بە لایەنی بەرانبەر نەدا. سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا ئامێری گوشاری بۆ چڕ کردنوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە هەیە بەڵام ئێرانیش کارتی گوشاری خۆی بۆ هەڕەشە لە ئیسررائیل و داخستنی گەرووی هورموز هەیە. بۆیە تاران دڵنیا بووەوە کە ئەمریکا بەهۆی سەرەنج بە وەڵام بە هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل هاتە سەر کورسی دانوستان.
342/
Your Comment