١٠ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٠:١٣
Source: Mehrnews
سەرۆکی عەلەوییەکانی سووریا: با جیهان فریامان کەوێت

سەرۆکی ئەنجومەنی عەلەوییەکان لە سووریا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دژی عەلەوییەکان، داوای پێکهێنانی کومیتەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و دەستێوەردانی بەپەلەی جیهانی بۆ راگرتنی ئەو جەنایەتانەی کرد.

ماڵپەڕی هەواڵی ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە زمانی شێخ غەزاڵ غەزال، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و عەلەوییەکان لە سووریا و دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە هاووڵاتیانی بێ تاوانی سووریا و پێکهێنانی کومیتەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەر بەخۆ بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا لە پاڵ ڕێکخستنی دامەزراوە مرۆڤدۆستانە نێودەوڵەتییەکانی کرد و وتی کە جودا لە ڕەگەز یان دین یان ئێتنیکی مرۆڤەکان، ڕۆڵی مرۆڤەکان ئەبێ پاڵپشتی بکرێت و ئەوە ئەرکێکی سیاسی نییە، بەڵکوو ئەرکێکی دینییە.

ناوبراو بە ئاماژە ئەوەی کە جەنایەتە ئەنجام دراوەکان لە سووریا وەکوو کوشتوبڕ و ڕفاندن و لەت لەت کردنی مرۆڤەکان هەر درێژەی هەیە، داوای دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی سڤیلی کرد.

شێخ غەزاڵ وتیشی کە هەزاران کەسی سڤیل و ناسڤیل و بە تۆمەتی ئەوەی کە سەر بە ڕژێمی پێشوو بوون لە گرتووخانەن و بۆ دابینی بژیوی ژیانیان یەبێ بەرەنگاری دەسەڵات ببنەوە چونکوو ئەوان ڕوانگەی تیرۆریستی و توندڕەویان نییە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha