دوابەدوای دەستگیرکردنەژانی ئەم دواییە بە بۆنەی دەستگیری ئەکرەم ئیمام ئوغڵو شارەوانی ئەستەنبول، ژمارەیەکی بەربڵاو لە ژنانیش دەستگیر کراون و بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئەنقەرە گواستراونەتەوە. ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە کە لە گرتووخانەکاندا پشکنینی جەستەیی زۆرەملێیان بۆ کراوە و بە شێوەی سووکانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە و بە تواوەتی ڕووت کراونەتەوە و کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجە و ئازاری فیزیکییەوە.
ئەو ژنانە بە چوون بۆ ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ناوەندی پارێزەرانی ئەنقەرە، سکاڵای خۆیان تۆمار کردووە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: گێڕانەوەی سەرجەم قوربانیان هاوشێوەی یەک بووە و تەنانەت ئەو جۆرە کە ئازارگەرەکانیان وەسف کردووە لە باری فیزیکی و ڕواڵەتەوە هاوشێوە و یەکسان بووە.
هەروەها ئەو ناوەندە ڕاپۆرتی داوەکە پارێزەران بۆ ئەوەی کە بتوانان لەگەڵ قوربانیان چاوپێکەوتنیان هەبێت چەندین کاتژمێر چاوەڕوان کراون و هەر بۆیە لە ئەو بارەوە ئەو ڕووداوانە بە شێوەی فەرمی سکاڵایان بۆ تۆمار کراوە.
342/
Your Comment