مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی پەردەی لەسەر دەستکەوتە نوێیەکانی پیشەسازی ئەتۆمی وڵات لادا.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێران قوربانی تیرۆرە، وتی: زیاتر لە 23 هەزار کەس لە باشترین کەسانی ئەم وڵاتە بوونەتە قوربانی تیرۆر. کەسانی دڵسۆز و ژیر کە بڕیار بوو شانازی بۆ وڵاتەکەمان بهێنن.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە بەدوای بۆمبی ئەتۆمیدا ناگەڕێین، ڕوونی کردەوە: لە وڵاتەکەماندا کەسێک لە ڕێبەری باڵا بەرزتر نییە و بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە بۆمبی ئەتۆمیمان ناوێت و حەرامە.
وتیشی: ئێوە دەتوانن هەزار جار پشتڕاستی بکەنەوە کە بۆمبی ئەتۆمیمان نییە، بەڵام پێویستمان بە زانستی ئەتۆمی و وزەی ئەتۆمییە. ئەوانی تر هەرگیز پێداویستییەکانمان دابین ناکەن.
سەرۆک کۆمار وەبیری هێنایەوە: "ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕین، بەڵکوو بەو زانیاری و دەسەڵاتەی کە زاناکانمان دروستیان کردووە، بەهێز دەوەستینەوە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک و تا زیاتر ڕێگرمان بن، بەهێزتر دەبین، و بەهێزتر دەوەستینەوە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک کە بۆمان دروست بکەن".
پێزەکیان گوتیشی: ئێمە ڕامانگەیاندووە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ئیسلامی براین و ئەمەش دروشم نییە، ئەوە بڕوای ئێمەیە و هیچ نیازێکی سیاسیشمان نییە. ئێمە هەموو وڵاتانی دراوسێمان بە برا و هاوئاینی خۆمان دەزانین و دەمانەوێت بە ئارامی و برایەتی لەگەڵیان بژین.
342/
Your Comment