٩ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٠
Source: Mehrnews
گوندی پاڵەنگانی کوردستان لە ئاستی جیهاندا دەدرەوشێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گەشەی گەشتیاری ناوخۆیی ئێران لە دیاری‌کرانی 8 گوندی هەڵبژاردەی جیهانی لە ئێران و لەوان گوندی پاڵنگان لە پارێزگای کوردستان هەواڵی دا .

 بە گێڕانەوە لە جێگرایەتی گەشتیاریی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی، سەید مستەفا فاتمی وتیشی: پاش ئەوەی 8 گوندی سوهەیلی لە هۆرمۆزگان، کەندەلووس لە مازەندەران، پاڵنگان لە کوردستان، موئیل لە ئەردەبیل، حەسەنلوو لە ورمێ، شەفیع‌ئاوا لە کرمان، بۆزغان لە ئەلبۆرز و فەهرەج لە یەزد هاوسەنگ لەگەڵ پێوەرەکانی ڕێکخراوی گەشتیاریی نەتەوە یەکگرتووەکانی (UN Tourism) تایبەت بۆ ساڵی 2025 دیاری‌کران و ناسێندران، تەواوبوونی دۆسییەکانیان بەپێی تایبەمەندییەکانی توندروستی، هێمنی، پاراستنی سەرچاوەگەلی فەرهەنگی و تەواوکردنی زنجیرەی بایەخی گەشتیارییان، خرایە ڕۆژەڤەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە لایەنی ئایینە نەریتییەکان وەک هەنگاوی تایبەتی لە ناساندنی گوندی پاڵنگانی کوردستان، ڕاشیگەیاند: گوندە هەڵبژاردە جیهانییەکانی گەشتیاریی ئێران بەپێی لێکدانەوەی ڕەوتە ڕابردووییەکان، لەباری پێوەرگەلی فەرهەنگی، مێژوویی و سروشتی و ڕاکێشانی گەشتیاری، پلەی زۆر بەرزیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی گوندە جیهانییەکان لە لایەن ڕێکخراوی گەشتیاریی نەتەوە یەکگرتووەکان مسۆگەر کردووە و بڕیارە دۆسیەی ئەو گوندانە تا 28ی گوڵانی ئەمساڵ ئامادە و ڕەوانەی ئەو ڕێکخراوی جیهانییە بکرێت.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha