١٢ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٠:٤٩
Source: Mehrnews
عەزیزی: تورکیا ئەبێ وەڵامدەری کوشتوبڕی خەڵکی سووریا بێت

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیس وتی: تورکیا کە پاگەندەی ڕؤڵگێڕان لە سووریا دەکات و پێوەندی سیاسی و ئەمنیەتی لەگەڵ بەرپرسانی تەحریرولشام هەیە، ئەبێ وەڵامدەری کوشتوبڕ و کۆمەڵکوژی خەڵکی سووریا بێت.

  ئیبراهیم عەزیزی لە کاردانەوە بە ڕۆڵی دەزگای ئیتلاعاتی تورکیا لە کۆمەڵکوژی خەڵکی سووریا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی هەمیشە یەکپارچەیی خاکی سووریای وەکوو پرسێکی گرینگ و سەرەکی چاولێکردووە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس درێژەی دا: ئێمە هەر لەسەر ئەو باوەڕەین کە نابێت ئیزن بدرێت کەسانێک لە دەرەوەی سنوورەکانی سووریا، دەستێوەردان بکەن و ببنە هۆی نائەمنی ئەو وڵاتە.

ناوبراو جەختی کرد: وڵاتانی دراوسێی سووریا ئەبێ یارمەتیدەری ئەو وڵاتە بن تا کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و ڕێگری بکەن لە هاندانی گرووپ و لایەنە تیرۆریستییەکان کە هێرش دەکەنە سەر خەڵکی بێ بەرگری سووریا. هاوڕێی کردنی کوشتوبڕی خەڵكی سووریا نەک دوور لە بنەما مرۆڤییەکانە بەڵکوو ستەم لە خەڵکی سووریا دێتە ئەژمار.

عەزیزی زیادی کرد: سەرجەم وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کە پاگەندە دەکەن گۆڕانکارییەکانی سووریا چاوەدێری دەکەن ، ئەبێ وەلامدەری کوشتوبڕی خەڵک بن. بەتایبەتی تورکیا کە ئێستا پاگدنەی ڕۆڵگێڕان لە گۆڕاناکرییەکانی سووریا دەکات و پێوەندی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی تەحریرولشام دەکات ئەبێ ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن و وەڵامدەری ئەو دۆخەی سووریا بن.

هەروەها وتیشی: ئێمە بە توندی جەنایەتەکان لە دژی خەڵکی سووریا ئیدانە دەکەین. هەر وڵاتێکیش کە بەستێنی ئەو کارەی خۆش کردووە، ئەبێ وەڵامدەر بێت.
 

Your Comment

You are replying to: .
captcha