بەشی نێودەوڵەتی: حەسەن هانیزادە کارناسی پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریا و کشتوبڕی بێبەزەییانەی عەلەوییەکان ەلو وڵاتەدا، ڕایگەیاند: پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، گرووپی تەحریرولشام بە زاڵبوونی بە سەر ئەو وڵاتەدا بەدوای تۆڵەکردنەوەی لە کەمینە ئایینی و ئیتنیکییەکانی سووریایە و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٥ هەزار کەس لە خەڵکی عەلەوی کە وەک بلیمەتانی سیاسی لە دەوڵەتی پێشوودا پۆستیان بووە، تیرۆر یان قۆڵبەست کراون.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم ڕووداوانە دەبێ لە چوارچێوەی پیلانی هاوبەشی ئیسرائیل، تورکیا و ئەمریکا بۆ سووریا تاوتوێ بکرێن، ڕاشیگەیاند: تەحریرولشام بە دەنەدانی تورکیا دەستی کردووە بە پێوشوێنگرتنی ئەو کەسانە و بایکۆتی کوردەکان و تیرۆری کەسایەتییەکانی سوەیدا و دەرعا. ئەوە لە کاتێکدایە کە دانیشتووانی سوەیدا دوای پیلانی زایۆنییەکان بۆ جیابوونەوەی لە سووریا، کەوتوونەتە بەر سەرنج.
کارناسی پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا شەڕ و پێکدادانی خەڵکی عەلەویلە ناوچە کەنارئاوییەکان و لەوان لازقیە و تەرتووس لە دژی هێزەکانی جۆلانی، لە ئەنجامی دەستکردنەوەی ناچارەکی ئەو خەڵکە بۆ بەرگری لە خۆیان زانی و وتی: بە پێی ئەو پیلانە هاوبەشە، ڕژیمی زایۆنی بە بیانووی بەرگری لە درۆزییەکانی سووریا بەشێکی گرنگی خاکی سووریای داگیر کردووە و پشتوێنەیەکی ئەمنی دروست کردووە و نایەوێ لێی بکشێتەوە.
هانی زادە ڕوونیشی کردەوە: بەداخەوە گرووپی تەحریرولشام هیچ پلانێکی بۆ دەوڵەتسازی و بەشداریی هەموو پێکهاتە سیاسییەکانی لە داهاتووی سووریادا نییە و تەنیا گوێڕایەڵی تورکیایە. هەر بۆیە دۆخی ئێستاکەی سووریا قەیرانییە و شیمانەی دابەشبوون و شەڕی ناوخۆیی لەو وڵاتە لە ئاستێکی باڵادایە.
342/
Your Comment