٨ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٨
Source: Mehrnews
جۆلانی هانای بۆ 3000 تیرۆریستی بیانی برد

ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی بەمەبەستی لەدەستنەدانی کۆنترۆڵی ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا، داوای یارمەتی لە سێ هەزار تیرۆریستی بیانی دەکات.

 سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتیی بیانی لە ڕیزی تیرۆریستانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە عەلەوییەکان لە شارە کەنارییەکانی سووریا ئامادەن.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، له ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ناوچه کەناراوییەکانی سووریا و ناوچە عەلەوی نشینەکان به هۆی دەستدرێژیی دڕندانه و هێرشه کانی توخمه تیرۆریستییه کان، شەڕێکی قورسی بەخۆوە بینی.

ڕژێمی تیرۆریستی کە کۆنترۆڵی زۆربەی ناوچە کەنارییەکان و بە تایبەت لازقیەیان لەدەستدابوو، لە سێ هەزار تیرۆریستی بیانی یارمەتی وەرگرت و ڕەوانەی ئیدلب و حەلەب و حەمایان کرد، تا دەگاتە دیمەشق.

کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە 311 کەسی مەدەنی لە عەلەوییەکانی ئەو وڵاتە بە دەستی توخمە تیرۆریستییەکان کوژراون.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha