٨ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٦
Source: Mehrnews
ئایەتوڵا خامنەیی: پێوە دووفاقیەکان، شارستانییەتی ڕۆژاوای قیزەون کردووە

کۆمەڵێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات، ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە 18ی ڕەشەمە ، بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی باڵای وڵات لەگەڵ ڕێبەری دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ڕێبەری باڵای وڵات وتیان: ناتوانین لە مەسەلە جۆراوجۆرەکانی سیاسی و ئابووری و شتی تردا بناغەکانی شارستانیەتی ماددی ڕۆژئاوا پەیڕەو بکەین.

وتیشیان: بێگومان شارستانیەتی ڕۆژئاوا سوودی خۆی هەیە؛ هیچ گومانێک لەم بابەتەدا نییە. دەبێت فێربین هەموو سوودێک بەکاربهێنین، لە هەر شوێنێکی جیهان، لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، لە نزیک و دوور، لە هەر شوێنێک سوودی هەبێت، دەبێت ئەوە بکەین. هیچ گومانێک لەم بابەتەدا نییە. بەڵام ناتوانین پشت بە بناغەکانی ئەو شارستانییەتە ببەستین کە بناغەکانی ئەو شارستانییەتە بناغەی هەڵەن. دژی بنەما ئیسلامییەکانە. بەهاکانی ئەو شارستانییەتە بەهای جیاوازن. کەواتە دەبینیت، لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتی و لە میدیاکانەوە، بە ئاسانی ئەو شتانە بانگەشەی بۆ دەکرێت کە ئێوە و موسڵمانان و ئەوانەی ئاشنای قورئان، شەرم دەکەن تەنانەت بیریان لێ بکەنەوە.

پێوەر دووفاقیەکان لە ڕۆژئاوا بەڕاستی شەرمەزارییە بۆ شارستانیەتی ڕۆژئاوا؛ ئەم پاگەندانە قیزەونە. ئەوان پاگەندەی  ئازادی ڕادەربڕین  دەکەن. ئایا بەڕاستی بەم شێوەیە؟ ئایا ئێستا بڵاوکردنەوەی زانیاری و ڕای ئازاد لە ڕۆژئاوا هەیە؟ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕۆژاوا دەتوانی ناوی حاج قاسم، ناوی سەید حەسەن نەسروڵڵا، یان ناوی شەهید هەنیە بهێنیت؟ ئایا دەتوانن ناڕەزایەتی دەرببڕن لەو تاوانانەی کە لە فەلەستین و لوبنان و هتد ئەنجام دەدرێن؟ ئایا دەتوانن ئەو دڕندەییانەی کە گوایە ئەڵمانیای هیتلەر بەرامبەر جوولەکەکان ئەنجامی داوە، ڕەت بکەنەوە؟ ئەمە ئازادی ڕادەربڕینە! ئەم شارستانییەتە ئەمڕۆ خۆی دەرخستووە، لە ڕاستیدا خودی ناوەوەی خۆی دەرخستووە.

ڕێبەری ئاماژەشیان بەوەدا: پێداگریی بەشێک لە حکوومەتە چەوسێنەرەکان لەسەر دانوستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بەڵکوو بۆ زاڵبوون و سەپاندنی خواستەکانی خۆیانە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە دڵنیاییەوە داخوازییەکانی ئەوان قبووڵ ناکات.

وتیشیان: پاگەندەکانی ئەوروپا کە ئێران بەڵێنەکانی جێبەجێ ناکات قسەی زۆرە.

ڕێبەری زیادیان کرد: ئێستا ئەو سێ وڵاتە ئەرووپیەش بەیاننامە بڵاو دەکەنەوە کە ئێران بەڵێنە ئەتۆمییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە! کەس نیە لێیان بپرسێت، ئێوە چی بەڵێنەکانتان جێبەجێ کردووە؟  ئێوە ڕۆژی یەکەم بەڵێنەکانتان جێبەجێ نەکرد و دواتر ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چووە دەرەوە، دواتر بەڵێنتان دا قەرەبووی کەنەوە، هیچتان نەکرد.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha