بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە دیداری ڕەمەزانی بەرپرسان و سەرۆکی دەزگاکانی وڵات لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی(رە)دا جەختی لە یەکگرتوویی کرد و وتی: ئێمە دەتوانین بە سەر هەموو کێشەکاندا زاڵ بێن و دەبێ بۆ چارەسەریی کێشەی خەڵکی دەبێ دەست بدەینە دەستی یەکتر.
شایانی باسە، ڕێبەری باڵای ئێران لە وتاردانی خۆیان لەو دیدارەدا، لێدوانەکانی سەرۆک کۆماریان نرخاند و فەرموویان: دوکتۆر پزشکیان لێدوانێکی باش و گرنگیان بوو و ئەوی لەودا بۆ من سەرنجڕاکێشە و گەلێ جار بە خۆیشم وتووە، ئەو ئەنگێزە و هەستەیە کە دەڵێ "ئێمە دەتوانین، بەدڵنیاییەوە ئەنجامی دەدەین و پەیجوری دەبین و پشت بە خودا دەبەستین". بۆیە هیوادارم لە ماوەیەکی نزیکدا ڕاپەڕاندنی ویستە گەورەکان بە خەڵکی مزگێنی بدەن.
342/
Your Comment