٨ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٤
Source: Mehrnews
ئەمریکا جارێکیتر دوژمنایەتی خۆی لەگەڵ گەلی ئێران نیشان دا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسە دوژمنانەکانی وەزیری خەزێنەی ئەمریکای نیشانەی ئاشکرای بەردەوام بوونی دوژمنی لەگەڵ گەلی ئێران وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانە دوژمنانەکانی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لەسەر درێژەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە دژی ئێرانی نیشانەی ئاشکرای بەردەوام بوونی دوژمنایەتی سیاسەتوانانی ئەمریکی لەگەڵ گەلی ئێران و وەکوو دانپێدانانی ئاشکرای بەرپرسانی ئەمریکی بە یاساشکێنی و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی وەسف کرد.

بەقایی بە وەبیر هێنانەوەی شکستی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار و ترساندن لە گەلی ئێران لە سەردەمە جیاوازەکاندا، وتی: کەسێک کە جارێک لە شتێکدا شکستی هێناوە نابێت دووبارە دووپاتی بکاتەوە و بڕیار نییە کە سیاسەتوانانی ئەمریکی بە دووپات کردنەوەی سیاسەتە هەڵەکانیان ئەنجامێکی جیاواز لە ئەوەی کە تا ئێستا گرتوویانە، بیگرن.

نیگەرانی ئێران نیسبەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتەکان لە پەرەسەندنی توندوتیژی و نائەمنی لە شوێنە جیاجیاکانی سووریا، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی گۆڕانکاریە نێوخۆییەکانی سووریا چاوەدێری دەکات و بە نیگەرانی زۆرەوە هەواڵ و ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە توندوتیژی و نائەمنی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە شوێنگیری دەکات.

بەقایی لەسەر هەڵوێستی ئێران بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا بەتایبەتی هەمەر هێرش و هەڕەشەکانی ئیسرائیل جەختی کرد.
 

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha