وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک هەمبەر بە پاشهاتی کۆچبەریی نایاسایی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە، هوشداری دا و ڕایگەیاند: لەوڕۆوە بیلبۆردگەلێک هوشدار هەمبەر بە پاشهاتی کۆچبەریی نایاسایی هاووڵاتیانی کورد بۆ بەریتانیا، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەسترێت.
دەوڵەتی بەریتانیا هەروەها وتەی هەندێک لە کۆچبەران کە لە لایەن قاچاخچیانی مرۆڤ بۆ پێوانی ئەو ڕێگەیە هەڵفڕیوێندراون، بڵاو دەکاتەوە و هاوکات بە ڕاپەڕاندنی پلانی گۆران، بە دوای تۆکمەی سنوورەکانی خۆیەوەیەتی.
342/
Your Comment