ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئیکسدا، نووسی: وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی دیکەی ڕژیمی زایۆنی بەردەوام هەڕەشەی سەربازی لە ئێران دەکەن و هاوکات ڕۆژئاوا ئێران بۆ توانستی بەرگریی لۆمە دەکات؛ ئەمە هەڵوێستێکی ناژیرانە و شەرمەزارانەیە.
جەختی لەوەش کرد: لە ناوچەیەکدا کە بوونەوەرێکی داگیرکار و گیرۆدەی دەستدرێژی و هەڵسوکەوتی دژە یاسایە، بێ گومان تۆکمەی دەفرایەتی بەرگریمان، بە هەنگاوێکی تەواو بەرپرسانە و زەرووری دێتە ئەژمار.
342/
