٢٨ شوبات ٢٠٢٥ - ١٧:٤٤
ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

  وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت خۆی سەردانی بەندەری خۆر زوبێر دەکات بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی بەستنەوەی بۆڕی گاز.

ئاماژە بەوەشدراوە "هەناردەکردنەکە لە رێگەی کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)وە و لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەبێتو سەرەتا 185 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت"؟

342/