٢٧ شوبات ٢٠٢٥ - ٢٠:٢١
"مەساف" بوو بە چەکی ڕێکخراوەیی ئەرتەشی ئێران

جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەشی ئێران وتی: چەکی "مەساف" کە چێکراوەی ناوخۆی ئێرانە، بوو بە چەکی ڕێکخراوەیی هێزی زەوینیی ئەرتەش.

 ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەیاری سەرۆکی ئەرکان و جێگری هاوئاهەنگیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەراویزی ڕێوڕەسمی پێدانی چەکی نوێ بە هێزی زەوینی ئەرتەش، ڕایگەیاند: نزیکەی 50 ساڵە چەکی ژێ 3، لە بری ئێم 1، کرابووە چەکی ڕێکخراوەیی ئەرتەش.

وتیشی: بە هەوڵی فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش، ئێستا چەکێکی گونجاوتر و سەرتر بەرهەم هێنراوە بە ناوی "مەساف" کە تەواو چێکراوەی ناوخۆی ئێرانە و لەوڕۆوە دەکرێتە چەکی ڕێکخراوەیی هێزی زەوینی ئەرتەش.

342/