١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٦
کوژرانی نزیک بە 1000 تیرۆریست لە سووریا

تەلەڤیزیۆنی سووریا لە کوژرانی نزیک لە هەزار کەس لە تیرۆریستەکان لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە سێ ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، تەلەڤیزیۆنی سووریا ڕایگەیاند کە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی سووریا لە دژی تیرۆریستەکان لە سێ ڕۆژی رابردوو کوژرانی نزیک بە هەزار چەکداری ئەو گرووپانە بووە.

هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین لە دیمەشق پێشتر راپۆرتی دابوو کە شەڕکەرەکانی سووریا و ڕووسیا مۆڵگەی تیرۆریستەکانیان لە گوندەکانی حزارین و ئەلرکایا هەڵکەوتوو لە دەڤەری باشووی ئیدلب کردووەتە ئامانج.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو شەڕکەرانە مۆڵگەی تیرۆریستەکان لە دەڤەری خان شیخون لە باشووری ئیدلب و مورک لە دەڤەری باکووری حەما تێکشکاندووە.

ئەرتەشی سووریاش بنکەکانی خۆی لە حەما لە کۆنترۆڵدایە.

342/