١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٧
شەهادەتی دەیان ژن و منداڵ لە جەنایەتێکی تازەی ئیسڕائیل

ئیسرائیل لە جەنایەتی نوێی خۆیدا لە غەززە جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ئەو فەلەستینیانە کە چووبوونە ڕیزی وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەکانەوە.

بە تێپەڕینی 409 ڕۆژ لەدەسپێکی جەنایەتەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێرشی تۆپخانەیی و ئاسمانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان هەر درێژەی هەیە و دەیان شەهید و برینداری بەدواوە بووە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی ئەورووپا-مەدیتەرانە لە ڕاپۆرتێکدا لە جەنایەتی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەززە هەواڵی دا و نووسی کە داگیرکەران لە هێرشی نوێ بۆ سەر کۆبوونەوەی فەلەستینیەکان کە لە ڕیزی وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بوون ،دەیان کەسیان شەهیدا کرد.

ئیسرائیلییەکان هەروەها لە هێرشی ئاسمانی خۆیان بۆ سەر ماڵێکی نیشتەجێی لە کەرتی 12 ی کەمپی ئەلبریج هەڵکەوتوو لە ناوەندی غەززەیان مووشەک باران کرد.

342/